٢٦ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٦:٤٦
لە پشت پەردەی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە عێراق

بەرپرسانی عێراقیی دەڵێن : پاشخانی ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق هەڵوەشاندنی ئەم وڵاتەیە بە بیانووی سەرکوت کردنی ترۆریسم .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : " موفق الربیعی " ئەندامی لیژنەی ئاسایش وبەرگری پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیکدا پەردەی لادا لەسەر هەنگاوە نوێکانی تورکیا بۆ جێبەجێ کردنی نەخشەی هەڵوەشاندنی عێراق و لەبارەی ئامانجەکانی ئانکارا لەم بارەوە جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی ئامادەبوونی حەشدی شەعبی لە هەڵمەتی رزگارکردنی موسڵ .

لە هەمان کاتدا " سلام المالکی " نوێنەری هاوپەیمانیی حکومەتی یاسای لە پەرلەمانی عێراق ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراقی پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و دەسوەردانی ئاشکرا لە کاروباری نێوخۆیی عێراق ناوبرد و وتی : لانەکردنەوەی تورکیا لە بانگێشتنە پەیتاپیەتاکانی عێراق و کۆمەڵی نێودەوڵەتی بۆ بردنەدەری هێزەکانی لە خاکی عێراق پیلانی ئانکارا دەسەلمێنێ بۆ هەڵوەشاندنی عێراق بە هاواهەنگی لایەنە سیاسیەکانی ئەو وڵاتە .

" احمد السامرایی " نوسەر و رۆژنامەوانی عێراقیش گوتی : ئامادەبوونی لایەنە سیاسیەکان لە نێو پارێزگەی نەینەوا کە ئامانجی هاوبەشیان لە گەڵ تورکیادا هەیە هۆکاری سەەرەکیی ناردنی هێزە تورکەکانە بۆ نێو خاکی عێراق ....

کۆتایی کورتە نامە/310